ک.م.م.م:
بە پێی هەواڵەکان، ١٠ی جۆزەردانی٢٧٢٢ی کوردی، لە زیندانی ئێڤینی حکوومەتی ئێران لە تاران، حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “سەید بەرات حسێنی” خەڵکی کرماشان، لە بێدەنگی ڕەبەقی ڕاگەیاندنەکان جێبەجێکرا.
شیاوی باسە کە پاش جێبەجێکردنی حوکمەکە، تووشی خوێبەربوون دەبێ کە لە کۆتاییدا بۆ نەخۆشخانەی عەدڵ کە لە ژێر چاوەدێری هێزی قەزاییدایە ڕاگوازرابوو.
شیاوی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی دزی لە ماڵی دادوەرێکی خانەنشین کراو بە ناونیشانی سەید کازم ساداتیە فیرووز بە حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی دەست لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران مەحکووم کرابوو، کە وێڕای ناڕەزایی دەربڕینی ناوبراو بەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە، حوکمەکەی لە کۆتاییدا وەکوو خۆی پشتڕاست کرابوویەوە.
ق.ش