دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک شنۆیی لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە


ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “یووسف ڕەحمانی” خەڵکی گوندی خۆرشت-ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بێ نواندنی حوکمی یاسایی هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی یووسف ڕەحمانی و ناوبراویان دەسبەسەر و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکە کردووە.


شایانی باسە کە، بەدواداچوونی بنەماڵەکە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەم کۆرەکەیان بێئاکام بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *