خۆکوژی گەنجێک لە ورمێ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، گەنجێک بەناونیشانی محەممەد ڕەحیمی کوڕی عەبدوڵقادر خەڵکی گوندی وەلەندەی ژووروو سەر بە شاری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە، بەشی هەرە زۆری خۆکوژییەکان، نەبوونی هەلی کار و نەمانی هیوا بەداهاتوو، هەژاری و دەسنەڕۆیی، نەبوونی هەرچەشنە ماف و ئازادییەکی مرۆیی، ترس و دڵەڕاوکێ و تێچوونی بناغەی کۆمەڵگا، کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستەمی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڵاڵەی دەکات، سەرچاوە دەگرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *