ورمێ؛ پێویستی بەپەلەی هێمن مام قادری بە چارەسەری پزیشکی

ک.م.م.ک:

زیندانی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان”هێمن مام قادری” لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، پێویستی بە پەلەی هەیە بە چارەسەری پزیشکی دووبارە هەیە.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لە ٤ی پووشپوڕ، لە کاتی هەڵهاتن لە چنگی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کرایە ئامانج و پێی بە قورسی برینداربوو.

ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرا، بەڵام لە سەر داوای بەرپرسانی زیندان، بە شێوەی سەرپێی دەرمانی بۆکرا و بە بێ تەواوکردنی خولی دەرمان، بۆ زیندانیان گەڕاندەوە.

شیاوی باسە، هێمن مام قادری پێشتر لە ٢٦ی گوڵانی ٢٧١٧ی کوردی،بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر ١١ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *