بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۱۹ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەیووب جەوان‌پوور” خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری “کێلە”ی سەر بە بانە، بریندار بووە.
بەپێی هەواڵەکە، هێزەسنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە کاتی ڕاودوونان دا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە ودەستیان بە سەر شتومەکی ژمارەیەک لە کۆڵبەراندا گرتووە.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرەوە بەردەست نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *