پیرانشار؛ دەستبەسەری ٣ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی، عوسمان دڵسۆز ٦٤ساڵ تەمەن، کوڕی ڕەسووڵ، هەژار دڵسۆز ٢٨ ساڵ تەمەن کوڕی عەلی خەڵکی گوندی زێوکە و ئاکام خزرزادە ٢٦ساڵ تەمەن کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کانی بوداغ سەر بە شاری پیانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی جێ متمانەوە: هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ هەبوونی حوکمی قەزایی، هاوکات هەڵیان کوتاوەتە ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

هەروەها سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان ماڵی ئەم هاوڵاتیانەیان پشکنیوە و هەندێ کەلووپەلی ئەم هاوڵاتیانەیان لە گەڵ خۆیان بردووە و ئەونیشیان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگواستووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاڵاتیانە نەزانراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: