بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرسیاسیگرتن و زیندان

بۆکان؛ تەمومژاوی بوونی چارەنووسی ئیدریس فەقیهی پاش تێپەڕینی نێزیک بە ساڵێک دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

ئیدریس فەقیهی ٣٧ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی عەلیم ئاوای شاری بۆکان و ئەندامی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران کە لە تێهەڵچوەنێکدا لە گەڵ هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و دەستبەسەر کرابوو و پاشان بۆ زیندانی ئەلمێهدی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.
وێڕای بەدواداچوەنی بنەماڵەی ناوبراو، بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی و چاوپێکەوتنی، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام ماونەوە و لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە سوکایەتی و بێ ڕێزیان پێ کرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەرەڕای ئەوەی زۆر جار بێ ڕێزیان بە بنەماڵەکەی کردووە، تەنانەت هەواڵی مردنی ناوبراویشیان بە بنەماڵەکەی داوە و دایکیشی لە ڕەوتی بێ ئاکام بوونی چاوپێکەوتنی کوڕەکەی ڕایگەیاندووە؛ لە ئەگەری ڕێگەنەدان بە چاوپێکەوتنی کوڕەکەی خۆی دەسووتێنێ.

ق.ش

Related posts

دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

Bilal Enferadi

سنە؛ گواستنەوەی شۆڕش مروەتی بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

Rahim Kholafai

لە شارەکانی مەریوان و مەهاباد دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کران

Bilal Enferadi

Leave a Comment