ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چەنگیز قەدەم خێری، زیندانی سیاسی پێشوو کە ۱۱ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی دەستبەسەرکردن دا بریندار ببوو و۱۱ ساڵ لە زیندانەکانی حکوومەت لە سنە و مەسجد سلێمان و ئەهواز زیندانی کرا، لە ڕێکەوتی ۷ی پووشپەری ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بە نەشتەرگەری گوڵە لە جەستەی لابرا.
جێی ئاماژەیە که ئەم زیندانییە سیاسیە لەمانگی ڕەشەممەی ۲۷۲۱ دا بە بارمتەی ۱ ملیار تمەنی بە مەبەستی نەشتەرگەری ئازادکرا، بەڵام بە ناچاری ئێرانی بەجێ هێشت، چونکە وەزارەتی ئیتلاعات دەیویست نەشتەرگەرییەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان دا بکڕێت بەڵام ترسی ئەوەی هەبوو لەژێر نەشتەرگەریدا بە ئەنقەست بکوژڕێت.
چەنگیز قەدەم خێری، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی “هەولدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” سزای ۴۰ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی حکوومەت لە مەسجد سلێمان لە پارێزگای خووزستان مەحکووم کرا بوو.
ع. س