ک.م.م.ک:
دووشەممە 6ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سامان ئەحمەدی خەڵکی گوندی سینگان-ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ نواندنی حوکمی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و ئەویان دەسبەسەر و ماڵی تایبەتی ناوبراویش پشکنیون.
جێی ئاماژەیه کە، دوو هاوڵاتی دیکەش بە ناوەکانی موحسین عەزیزی و ئیبراهیم عەزیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
پێشتر دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی یەعقوب مەحموودی ئازەر و بەهمەن مەحموودی ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوون.
.
تا کاتی بڵاو کردنی ئەو هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژ بەو 5 هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە
ع. س