ک.م.م.ک:
دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی بیلال دیدەوەر کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی شێخ سەڵە، بە هۆی تەقینەوەی مین پووزی پێی برینداربوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بیلال دیدەوەر لە ناوبەری گوندی شێخ سەڵە و سنووری شێخ سەڵە لە ڕۆیشتندا بوو کە پێی لە مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراق دەکەوێ و دەتەقێتەوەو پووزی پێی بریندار دەبێت.
شیاوی باسە کە، بیلال دیدەوەر بۆ چارەسەری پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گوازراوەتەوە.
ق.ش


