ئەفسانە بایزیدی بە ٤ساڵ زیندانی ودوورخستنەوە(مەنفا)بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کرا

ئەفسانە بایزیدی،لەالاکانی خوێندکاری شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە٤ساڵ زیندان ودوورخستنەوەی زیندانی کرمان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ئەفسانە بایزیدی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران ،سوکایەتی بە ڕێبەر وهاریکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردییەکان لە ڕۆژی یەکشەممۆ،۳۱ی گەلاوێژ،پاش سێ مانگ بێ سەرووشوێنی وڕاگرتنی لەئیتلاعاتی شاری ورمێ لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران،بەدادوەری جەوادی کیــا بە٤ساڵ زیندان ودوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کرمان مەحکووم کرا.

ئەمجەد محەممەدیان پارێزەری ئەفسانە بایزیدی سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ناوبراو،ئەو تۆمەتانەی دادستانی بۆئەفسانە بایزیدی دیاری کردووە قورس وخوازیاری پێداچوونەوەی لە حوکمەکە کرد. هەروەها ئەفسانە بایزیدی هەموو ئەوتۆمەتانەی ساختە وتێکڕای بەرپەرچ دانەوە.

هێزە ئەمنییەکنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بۆکان ڕۆژی ٥ی گوڵانی ئەوساڵ بەبێ خستنەڕووی هەرچەشنە بەڵگەیەک هەڵیان کوتایە نێو ماڵی ئەفسانە بایزیدی لەبۆکان  دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەو ودەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەتی ناوبراو ودەستبەسەریان کرد ولەڕۆژی دووشەممۆ ۱۱ی گەلاوێژی ئەوساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی بەشی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی ورمێ کراو وبەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردستانییەکان کراوجۆری تاوانەکەی واتە پڕوپاگەندە دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران وسوکایەتی بەڕێبەربۆڕوون کراوەیە.

جێگەی باسە کەئەفسانە بایزیدی دوابەدوای لێدوانی ڕەخنەگرانە لەمەڕ هەڵبژاردنەکان لەنێو کۆمەڵێک لە خوێندکاران لەڕێبەندانی ۱۳۹٤،بانگهێشتی ئیتلاعاتی بۆکان کرا وبۆماوەی ٤کاتژمێر لێپرسینەوە وهەڕەشی لێکرا.

هەروەها ئەفسانە بایزیدی لەڕەزبەری ساڵی۱۳۹٤ لەلایەن ئیتلاعاتی سپی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان دەستبەسەرکراو کەلە ڕێکەوتی ۳ی سەرماوەز بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە کۆماری ئیسلامی وسوکایەتی بەڕێبەر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد دوو ساڵ زیندانی هەڵواسراوی بەیەردا سەپێنرا.پاش بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە حوکمی دووساڵ تەعزیری ناوبراو لەدادگای یەکەم ،لەڕۆژی چواشەممۆ ۷ی بەفرانباری ئەوساڵە گۆڕدرابۆ هەڵواسراو وپاش ئەوە ڕۆژی پێنج شەممۆ ٨ی بەفرانبار لەزیندان ئازادکرا.

هەروەها لە خەزەڵوەری ۱۳۹۲ بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەرکرا وپاشان بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ملوێن تمەنی لەزیندان ئازاد کراودووساڵ زیندانی هەڵواسراوی بەسەردا سەپێنرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان