کچێکی گەنج لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک:
شەممە 3ی پووشپەری 2722ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناسنامەی پەریا عوسمانی کچی جەمیل و تەمەن 21 ساڵ، خەڵکی سەقز هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو کچە گەنجە بەهۆی کێشەیبنەماڵەییەوە ئەم کارە ئەنجام داوە و لە کۆتاییدا گیانی لەدەستداوە.
جێگای باسە کە شێوازی خۆکوشتنی کچە گەنجەکە لە ڕاپۆرتەکەدا دیاری نەکراوە.
هەژاری و بێکاری و نەبوونی یاسای پاراستنی ژنان و پەرەدانی توندوتیژی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، لەلایەن دەزگاکانی حکوومەت و جیاکاری لە کەرتی وەبەرهێنان لەناوچە هەژارەکان و … لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیانگەیاندن بە دامەزراوەی بنەماڵەکان لە ئێران و کوردستان و مەیلی گەنجان بۆ خۆکوشتن لەم بەشی کوردستانن.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: