کۆڵبەرێک بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە یەکی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی مەحموود شەمسی نەژاد، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی جۆڵاندە سەر بە شاری سەوڵاوا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هۆشداری پێشوەختە و ئاگادارکردنەوە و لە مەودای نێزیکەوە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە ئەم کۆڵبەرە پتر لە دە ساچمەی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ و دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بۆ ناوەندێکیدەرمانی گوازراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *