ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی کەمال عوسمانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوەمەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە بە گرانی بریندار بوو.
کەماڵ عوسمانی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانەـ یە.
شیاوی باسە کە ناوبراو بە چەکی ساچمەیی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و پاشان کە بریندار دەبێ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراوە.
ق.ش