KMMK:
بەپێی راپۆرتێک کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان پێی گەیشتووە، گەنجێکی کورد بە ناوی ڕوستەم چەکماک ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانی سنوور و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ئەو گەنجەی خەڵکی گوندی شەکفتان-ی سەر بە قەزای شەمزینانی سەر بە پارێزگای جولمێرگ لە باکووری کوردستان بە بیانوی بەزاندنی سنوور لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
تەرمی ڕۆستەم چەکماکی تەمەن 20 ساڵ کوڕی میرزا محمد ڕادەستد ماڵباتەکەیەوە کرایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانەی تورکییە لە شەمزینان.
ع. س


