ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کەیوومەرس لەتیفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوایی چوار مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی٦٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵەکە، کەیوومەرس لەتیفی لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەت بێبەری کراوە.
جێی سەرنجە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات دەستبەسەر کراوە.
جێی بیرهانینە کە کەیوومەرس لەتیفی تەمەن ٤١ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی لە شاری سنە، وێڕای پشکنینی ماڵەکەی و ماڵی خوشکەکەی، بە سوکایەتی بنەماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.
جێی سەرنجە کە کەیوومەرس لەتیفی پێشتریش واتە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، ناوبراو پتر لە دە ساڵە هەڵسووڕی پاراستنی زمانی کوردییە و سەدان ئاستنەگی ئەمنییەتیان بۆ ساز کردووە.
ق.ش