ئازادکردنی هاوڵاتیەک بە بارمتە

ک.م.م.ک:
شەممە 28ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی سەڵاح حسێنی، ئەندامی کۆمەڵەی مامۆستایانی کوردستان، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازادکرا.
شایانی باسه کە ناوبراو بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتی لە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *