ک.م.م.ک:
چوارشەممە24ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ابراهیم محمدی جاشیران” هەوڵی خۆکوشتن داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێ زانییارییەکان، شەوی ڕابردوو تەرمی ناوبراو، کە تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە پارکی دارستانی قەڵاتووک لە شنۆ دۆزرایەوە.
شایانی باسە کە بەپێی توێژینەوە لەسەر تەرمەکە دەرکەوتووە کە بە خواردنی ژەهر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو کە مامۆستایەکی ناسراوی دەڤەرەکە بووە، دەوترێت کە تووشی خەمۆکی بووە و پێشتر چارەسەری بۆ کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خوکوژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع. س