ک.م.م.ک
سێشەممە 24ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، دوو زیندانیی سیاسیی بە ناوەکانی کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج، خەڵکی شاری شنۆ، بە پێی بریاری ئیدارەی ئیتلاعات لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ، بۆ زیندانی ئەو حکوومەتە لە نەغەدە ڕاگوێزران.
شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی7ی جۆزەردان، کەماڵ قویتاسی و لە ڕێکەوتی 5ی جۆزەردان، عەزیز قادرتاج پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئینقلاب لە شنۆ دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە کرابوون.
پێویستی بە ئامەژەیە کە کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادی تاج بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردییەکانی دژ بە حکوومەت” لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ڕەزایی” بە پێنج و سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوون.
ع. س