ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی دیار عەباسی خەڵکی گوندی بەرەجۆ سەر بە خەلیفانی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بە پێی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە؛ هێزە ئەمنییەکانی بۆ دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنی بەڵام لە دەستبەسەرکردنی سەرکەوتوو نەبوون بەڵام لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد دەستبەسەریان کرد.
شیاوی باسە کە دیار عەباسی پێشووتر ئەندامی حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و هەروەها چەندد ڕۆژ پێشتریش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەهاباد کراوە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.
بە پێی هەواڵەکە، تا ئەم کاتە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراون.
ق.ش


