دەستبەسەری چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە٢٤ی جۆزەردانی٢٧٢٢ی کوردستان، چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان بە ناونیشانی محەممەد ڕەزا مرادی ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری مامۆستایان لە سنە لە پێش ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئیسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخاە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان هێشتا بە دەستبەسەری ماونەتەوە.

شیاوی باسە کە سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕین و مانگرتن و خۆپیشاندانی جەماوەری مامۆستایانی کوردستان و ئێران، بەم حاڵەشەوە دەستبەسەری و سەرکوت بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕازی نییە داواکاری مامۆستایان جێبەجێ بکات و تەنانەت هەر چەشنە ناڕەزایەتی نیشاندانی مامۆستایانی کوردستان وەکوو پرسێکی ئەمنی چاو لێدەکات و هەڵسووکەوتیشی لە گەڵ دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *