ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ئەرشاک ڕەئوف گونبەدی چالاکی سیاسیی خەڵکی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی ئەندازیاری ئاوەدان کردنەوەیی خوێندکاری باڵای مێژووی تەورێزە کە ئەوڕۆ سەرلەبەیانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی هێزی ئینتزامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران جگە لە دەستبەسەری ئەم چالاکە سیاسییە، ماڵەکەشیان پشکنیوە، پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
شیاوی باسە کە ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی دژبە ڕەوتی پان تورکە ڕاسیستەکان چالاکی دەکات.
ق.ش