سێ هاوڵاتی خەڵکی ماکۆ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی دێم قشلاخ سەر بە شاری ماکۆ بە ناوەکانی، “یووسف فەرجام” ١٨ساڵ تەمەن، “ڕەمەزان فەرجام” ٢١ساڵ تەمەن و “فەرزاد حاجی زادە ” ٢٦ساڵ تەمەن لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ماکۆ دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی بەڵگەی قەزایی و بە لێدان و کوتان ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی هەر سێ کەس ناڕوونە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستە ئەنجامێک وەچنگ نەکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *