دارستانەکانی مەریوان بۆ جارێکی دیکە کەوتووتە بەر تەوژمی نەیارانی ژینگەی کوردستان

بە پێ راپورتی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان پاش شەش رۆژ تا دێت ئاگری دارستان و لێرەوارەکانی مەریوان پەرە دەسێندرێت و لە ئاگردا دەگەشێتەوە.

باڵک ،گۆندی بێڵە ،دەرەوەران ،بۆریەر،کۆڵان و چەند ناوچەی دیکە لە هەرێمەکە لە لایەن نەیارانی ژینگەی کوردستان سوتێندراوە ئەم ئاگریشە هەنووکە شەش رۆژ بەردەوام تێ دەپەرێت و بەڵام نە تەنیا کونترۆڵ نەکراوە بەڵکوو ۲۰۰۰ هیکتار زیانی قەرەبوو نەکراوی گەیاندووە بە هەرێمەکە.

یەکێک لە شایەتحاڵانی ئەو هەرێمە باس دەکات کە چەندین رۆژە ئەو ئاگرە بەردوامە و لە لایەن دەستگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت پشت گۆێ خراوە و نەهاتن بە هانای خەڵکەکە بۆ کوژاندنی ئاگرەکە.

شایانی باسە کە رووبەرێکی یەکجار زۆر بە پانتایی ۲۰۰۰ هیکتار لە دار و لێرەوارەکانی مەریوان سوتێندراوە و زەرەر و زیانێکی زۆری بە هەرێمەکە و گیان لە بەرانی ئەو شوێنە گەیاندوو.

کۆمڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان