ک.م.م.ک:
دووشەممە 23ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک 19 ساڵان بە ناسنامەی سەید فەرهاد قەشەنگی، دانیشتووی گوندی قسقەپانی سەر بە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ڕێگای خۆهەلواستنەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
جێی باسە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاوڵاتی دیکە بەهۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە لەلایەن کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە باس کراوە.
ع. س