ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی خەلیل عەینی خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شنۆ، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بانگهێشت کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە و بەپێ سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ئێران فشاریان خستۆتە سەر ناوبراو کە کوڕەکەی -کە ناوی “سدیق عەینی” یە-
بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران ” کە لەئێستادا لە دەرەوەی وڵات دەژی.
بەپێی هەمان سەرچاوەیە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا، ناوبراو چوار جار بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شنۆ و هەموو جارێک فشار خراوەتە سەر بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەی بۆ ئێران.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ی کوردی ، زیندانی سیاسی، سەدیق عەینی، کە لە زیندانی شاری ئەردەبێل بەندکرابوو، دوای ئەوەی ڕەوانەی مرەخەسی کرا، ئێرانی بەجێهێشتبوو.
۱۹ی ڕێبەندانی ۲۷۱۸ی دا، سەەدیق عەینی لە دادسەرای سەربازیی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە سزای ۱۰ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و دوای ئەوەی لەلایەن دیوانی عالیی ووڵاتەوە پشتڕاستکرایەوە، لەزیندانی ئێران ورمێ دوورخرایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئێسلامی لە ئەردەبێل.
ع. س