بۆکان؛ هاوڵاتییەک پاش بانگکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
شەممە 21ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بۆکان، هاوڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی خالید محەمەدسووری 33 ساڵە و خەڵکی گوندی کانی بۆداغ-ی سەر بە پیرانشاریان بە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگ و پاشان دەسبەسەر کرا و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەیش لەلایەن ئەو دەزگایە ئەمنییەتەوە زەوت کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری بانگکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییەیە کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *