ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەسکەندەر لوتفی، چالاکوان و وتەبێژی یەکێتی مامۆستایانی مەریوان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئەسکەندەر لوتفی، لە تویتێێکدا وتی: “مووەکلەکەی لە مەریوانەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و ژیانی لە مەترسیدایە”.
جێی باسه کە ئەسکەندەر لوتفی لە 1ی گوڵان دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆی چالاکیەکانی سەندیکاییەوە دەستبەسەرکراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراوە.
ع.س