ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە خاڵی خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناونیشانی سمکۆ خزرنەژاد ٣٦ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی کرایە ئامانج و ڕوومەتی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەو ڕۆژە کاسبکارێکی خەڵکی بازرگان بە ناوی یەعقووب کەنعانی لە گومڕوکی نێودەوڵەتی بازرگان سەرقاڵی کار بووە کە لە ڕەوتی گواستنەوەی کاڵا لە گەڵ یەکێک لە ڕایەدارسنی گومڕوک دەمەقاڵەیان دەبێ و لە لایەن ئەو ڕایەدارەوە لە مەودای نێزیکەوە تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێ.
شیاوی باسە ڕایەداران و هێزە حکوومییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵات و خاڵە سنوورییەکان ڕێگەپێدران لە ژێر ناوی هەر پاساوێک تەقە لە هاوڵاتیانی کورد بکەن و هیچ چەشنە لێپرسینەوەیەکیان لێناکرێ و ئەگەریش کەسی خەساربەرکەوتوو یان بنەماڵەی کوژراوێک بەدواداچوون بکات تۆمەتێکی سیاسیان دەدرێتە پاڵ و سزاکەیان چەندد قات قورستر دەبێتەوە.
ق.ش