ک.م.م.ک:
سێشەممە 17ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، ڕێبوار مەحموودی، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، ئەم چالاکوانە مەدەنی و ژینگەیی مەریوانیە لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە.
سێ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بە ماشینێکی پژۆ لە مەیدانی -باوە ڕەش- کردوویانە ئامانج و دەستبەسەریان کردووە.
ڕیبۆار مەحمودی دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئەو هێزانەوە گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە ڕیبۆار مەحموودی تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی شاری مەریوانە.
ع. س