سیاوەش حەیاتی چەندد کاتژمێرێک دەستبەسەر و لێپرسینەوە لێکرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، سیاوەش حەیاتی وتەبێژی کۆی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی کۆمەڵگای یارسان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سەحنەی کرماشان دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێکرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سیاوەش حەیاتی لە چالاکانی مەدەنی یارسان کە لە ڕێکەوتی ناولێبراو وەکوو وتەبێژ لە ڕێوڕەسمی بیرهانینی نۆیەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی سێ کەس لە چالاکانی یارسان لە شاری سەحنە بەشدار بوو، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کر.

شیاوی باسە کە، خۆسووتاندنی چالاکانی ناولێبراو پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە سمێڵی زیندانییەکی پێڕوی ئایینزای یارسان بە ناونیشانی کەیومەرس لە زیندانی هەمەدان لە کایەن کادێری زیندانی بەناو باتووسێل بە زۆر تراشرا کە ئەم کردەوەیە لە ئایینیی یارسان وەکوو سووکایەتی بە داب و نەریتی پێڕەوانت ئەو ئایینە دێتە هەژمار.
ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *