بەردەوامیی مانگرتنی چالاکێکی کرێکاری بانەای لە زیندان

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگرتن لەخواردنی چالاکوانی کرێکاری و مامۆستای دەرکراو فاتیح مەجیدی تەمەن 64 ساڵە کە ماوەی 24 ڕۆژە لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران زیندانی کراوە، سەرەڕای خراپی ڕەوشی تەندروستی بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو چالاکوانە کرێکارە لە ڕێکەوتی 19ی گولانی 2721 دا سەرەڕای نەخۆشی دڵ و گورچیلە لە ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی و دەستپێ نەگەیشتن بە دەرمانەکانی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
جێی ئاماژەیه که لە ڕێکەوتی 6ی گولانی ئەمساڵ دا، چالاکی کرێکاریی فەتاح مەجیدی له ڕۆژەکانی پێش رۆژی جیهانی کرێکاراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لەم ماوەیە دا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل کەسوکاری بێبەری کراوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی 1980 و 1989 زایینی دا بەتۆمەتی هاوسۆزی و ئەندامێتی لەیەکێک لەحیزبە کوردستانیەکان، ماوەی هەشت ساڵ لەزیندانەکانی حکوومەت لە گۆهەردەشت، ئەڤین و بەندیخانەکانی ئێران لە سنە و کامێران زیندانی کراوە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: