دەرچوونی 3 مانگ زیندانیکردن بۆ زیندانییەکی سیاسی ژن


ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنەزیندانییەکی سیاسی بە ناوی نەقشین ئەحمەدی خەڵکی گوندی قزلقۆپی مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارەدا بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لەحزبە کوردستانییەکان بە سێ مانگ زیندانی کردنی تەعزیری سزا درا. جێی باسە که نەقشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر لەمانگی ڕەشەممەی 2722ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوه له شاری نەغەدە دەسبەسەر کرا ودوای ئەوەی پرۆسەی لێپرسینەوە کۆتایی هات گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتییە لەکاتی دەستبەسەری دا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لێیدراوە و لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەرێک بێبەری کراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: