بۆکان؛ زیندانی سیاسیی سمکۆ مەعرووفی چوو بۆ مەرەخەسی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان و چالاکی ژینگەیی و شاعیر و ئەدیب و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەدەبی و ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی وڵات، چوو بۆ مەرەخەسی.

شیاوی باسە سمکۆ مەعرووفی خولی یەک ساڵەی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپاوە لە زیندانی ئێران لە بۆکان تێپەڕ دەکات.

جێی بیرهانینە کە، سمکۆ مەعرووفی ڕەشەمەی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو.


ناوبراو گوڵانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای سزاکانی ئێرانەوە لە بۆکان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ٢ساڵ قەدەغەی چوونەدەر لە وڵات مەحکووم کرا و ئەم حوکمە وەکوو خۆی لە دادگای پێداچوەنەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە.

جێی سەرنجە کە ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، بۆ کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە بۆکان گوازرایەوە و لەو دەمەوە سەرقاڵی تێپەڕاندنی حوکمەکەیەتی.


جێی ئاماژە پێدانە کە، سمکۆ مەعرووفی پێشینەی دەستبەسەری و زیندانی هەیە و سەرەڕای ئەوەی هیچ بەڵگەو دیکۆمێنتێک لە سەر تاوانباربوونی بەدەستەوە نییە بەڵام بە پێی ئەوەی خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی وڵات و کەلتوور و زمانی نەتەوەکەیەتی و تەسلیمی خواستە قیزەونەکانی ئێران نابێت هەر جار پلان و سناریۆیەکی نوێی بۆ دادەتاشن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: