گواستنەوەی هاوڵاتیەک بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەممە 3ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتیەکی کورد بە ناسنامەی محەمەد رەسوڵ ئەلیاسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی حکووومەتی ئێران لە نەغەدە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئێرانەوە لە پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی، بە 18 مانگ زیندانی تەعزیری سزادراوە و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکە بانگکراوە بۆ دادگا و گوازرابوو بۆ بەندیخانەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له 11ی ڕەشەممەی 2020 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراوە و پاش دوو حەفتە بە بارمتە لە گرتووخانەی ئێران لە پیرانشار ئازاد کرا بوو.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: