ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی ژن بە ناونیشانی شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی قزڵقۆپی سەر بە شاری مەهاباد، لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ، چارەنووسی ناڕوونە و هێشتا لە حەڵەتەی دەستبەسەربووندایە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە: خاکەلێوەی ئەمساڵ ناوبراویان لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە شاری ورمێ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
هەروەها ئاشکرای کرد کە دادگای ئێران بۆ ئازادئ کاتی شلێر ئەحمەدی داوای بارمتەی قورسی کردووە و تا ئێستە بنەماڵەکەی نەیان توانیووە بۆی جێبەجێ بکەن.
تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتەی پێوەی لکێنراوە نەزانراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، شلێر ئەحمەدی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنیی ئێران لە ورمێ کرابوو.
ق.ش