برینداربوونی کۆڵبەرێک لە خاڵی سنووری نەوسوو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزەکانی هێڵی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی چەکی ساچمەیی گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناونیشانی حەکیم ساسانی، تەمەن نێزیک ٥٠ساڵ، خەڵکی گوندی دەری سەر بە شاری مەریوان، سەر و ڕوومەتی ساچمەی بەر کەوتووە و بریندار کراەە.

بە پێی هەواڵەکان، هەر ئەوڕۆ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی مادێح کەریمی خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی ڕاوەدوونان لە چیا کەوتۆتە خوار و بریندار بووە کە لە هەواڵێکی دیکەدا لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو کردۆتەوە.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەی لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان دۆخێکی پێک هێناوە کە خەڵکی خاوەن پیشە و کارمەند و… دەناڵێنن و وەزاڵە کەوتوون کەچی توێژی بێکار و کرێکار و کۆڵبەر گیانی خۆیان لەسەر دەست دادەنێن و هەموو مەترسییەک دەنێنە سەر پشت بەڵام دەسەڵات لە ڕێی هێزە چەکدارەکانییەوە هۆڤانەترین هێرش دەکاتە سەریان و ماڵ و حاڵ و کۆڵەکەشیان دەدزێ و گیان و ژیانیشیان لێوەردەگرێتەوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: