کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکان تەتە کەوتە خوارەوەو بریندار بوو

ک.م.م.ک:
چوارشەمە ۴ـی جۆزەردانی ۲۷۲۲ـی کوردی، کۆڵبەرکی خەڵکی گوندی بڵبەری هەورامان، بە ناونیشانی “مادێح کەریمی” لەکاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی تەتە بەربوویەوە و بە هۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.


بە پێی راپۆرتەکە، کۆڵبەری بریندار دانیشتووی شاری مەریوان ـە لە لایەن بۆ فریاگوزاری پزیشکی هەورامانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان.


جێگای ئاماژەیە، دانیشتوانی کوردستان بە گشتی و گەنجان بە تایبەت بە هۆی نەوونی هەلی کار و دەسکورتی ئابووری و هەڵاواردنی سیستماتیک لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بۆ بژێوی ژیانیان بە ناچار روویان لە کۆڵبەری ناوە و بە هۆیەوە ساڵانە بە سەدان کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران و تورکیە دەکوژرێن، بریندار و کەم ئەندام دەبن.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *