سەلاحەدین شەریف زادە چارەسەری پزیشکی نێردرا بۆ مرەخەسی

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 2ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، زیندانییەکی سیاسی دوورخراو(تبعیدی) بە ناسنامەی سەلاحەدین شەریف زادە خەڵکی بۆکان کە تووشی نەخۆشی دڵ و گورچیلە بووە لە زیندانی خەلخال بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی نێردرا بۆ مرەخەسی.

جێی بەبیرهێناوەیە کە سەلاحەدین شەریف زادە، لە ڕێکەوتی 14ی پووشپەڕی 2718دا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای چوار مانگ لە لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لە ورمێ.

پاشان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە مەهاباد سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و ڕاپێچی زیندانی خەلخال کرا.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *