مەریوان: خۆکوژی منداڵێکی ١٢ساڵ تەمەن

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێک بە ناونیشانی محەممەد بادرە ١٢ساڵ تەمەن، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی مەریوان، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە ، ئەم منداڵە لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە، جێی بیرهانینە کە مانگی پێشووتریش ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵان، منداڵێکی دیکە بە ناونیشانی پوریان عادڵ ١٦ ساڵ تەمەن و کوڕی ڕزوان خەڵکی گوندی داریان سەر بە پاوە لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە کە، عادڵ پووریان ئەم منداڵە ١٦ساڵ تەمەنە لە ڕێی چەکەوە و هەروەها تا ئەم کاتە هۆکاری خۆکوژی ئەم منداڵە زانیارییەک دەست نەکەتووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: