ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، 8 هاوڵاتی بەناوەکانی کامیران هەنارە، وەفا هەنارە، ئەشکان عوسمان نەژاد، فەخرەدین دۆدکانلو، ئاران عومەری، ڕەحمان پۆرهازو، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتاق لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2722وە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران، هێشتا لە زینداندا ماونەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، وەفا هەنارە لە گرتووخانەیەکی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەرە و حەوت دەستبەسەرکراوکەی دیکەش لە 20ی ڕەشەممەی 2721وە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هەشت هاوڵاتییەیان تۆمەتبارکردووە بە سیخوڕیکردن بۆ موساد و دانپێدان بە مەعموری سوپای پاسداران، مەنسور ڕەسووڵی.
ع.س