سوعدا خەدیرزادە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا

ک.م.م.ک:

هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناونیشانی سوعدا خەدیرزادە خەڵکی شاری پیرانشار پاش ١٢ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی خۆراک و دەرمان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، سوعدا خەدیرزادە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و دووگیانیشە، لەسەر بەڵێنی ئەرێنی بەرپرسانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، لە چوارچێوەی ئازادی کاتی بە دانانی بارمتە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

شیاوی باسە کە، سێشەممە٦ی گوڵانی ئەمساڵ، سوعدا خەدیرزادە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە نادیارمانی چارەنووسی بە بۆنەی دژایەتی دادستێنی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بە گۆڕێنی دەستبەسەری بۆ ئازادی، بەدانانی بارمتە، دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن و دەرمان.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو سوعدا خەدیرزادە بە بۆ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها ناوبراو لە ماوەی دوستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بوو و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو گەڵاڵە کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *