بانە؛ پێنج هاووڵاتی دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەمە 29ی گولانی 2722ی کوردی، پێنج هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی “عەلی سەحرایی خەڵکی کرماشان، نەوزاد کەریمی خەڵکی مەریوان، ووریا موئەیەد خەڵکی سنە، کەژان سەمەدی تەمەن 40 ساڵ و کچەکەی شیلان ئومیدپەنا تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە، دەستبەسەر کردنی ئەو پێنج هاوڵاتییە لە کاتێکدایەکە، لە مانگی بانەمەڕدا، بریارگەی حەمزەی سەر به هێزی سپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا “باسی دەستبەسەرکردنی گرووپێکی چەکداری 5 کەسی لە شاری بانەدا کردبوو کە مەبەستیان دزەکردن بوو نێو وڵات و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و خراپکارانە بووە و هەروەها دەستیان بەسەر هەندێک چەک و تەقەمەنی دا گرتوە”.

بە پێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ، 5 دەستبەسەرکراوەکە، هاوڵاتیی سڤیل و بێ چەک بوون و لە کاتی دەستبەسەریدا هیچ جورە شەڕێکی چەکداری لەنێوان ئەوان و سپای پاسداران دا ڕووی نەداوە و هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنیشیان پێ نەبووە و جەت ئەکاتەوە کە ئەو ڕاگەیەندراوەی بریارگەی حەمزە بەردەوامیی سناریۆکانی دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی یە”.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ناوبراوەکان پاش دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانییان لەبەر دەستدا نییە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: