حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە پێش چاوی گشتی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بە ناونیشانی داریووش ڕوحیمی ٣٢ساڵ تەمەن، خەڵکی لوڕستان لە پێش چاوی گشتی ئێعدام کراوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی ڕایەدارێکی هێزە ئینتزامییەکان، لە لایەن لقی پێنجی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە خۆراسانی ڕەزوی بە کوشتنەوە(قصاص) لە پێش چاوی گشتی مەحکووم و جێبەجێ کراوە.

شیاوی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە ئەمە چوارەمین حوکمی ئێعدامە لە پێش چاوی گشتی جێبەجێ دەکرێت کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ هاوڵاتیان دێتە ئاراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: