ماڵی گوڵناز قەدیم خانی و موزەفەر ساڵح نیا کرایە ئامانجی هێزە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی موزەفەر ساڵح نیا لە ئەندامانی لێژنەی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران و دەستیان دایە پشکنینگ ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە.

شیاوی باسە کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران سەرڕای چوونی نایاسایی بۆ ماڵی ناوبراو، ڕایان گەیاندووە کە حوکمی دەستبەسەری گوڵناز قەدیم خانی هاوژینی موزەفەر ساڵ نیاـ یان پێیە. بەڵام پاش پشکنینی و دەستبەسەردا گرتنی کەلووپەلی تایبەتی ماڵی ناوبراویان بە جێ هێشتووە.

دامەزراوە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە پێوەندییەکی تێلەفوونی دا گوڵناز قەدیم خانییان بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، گوڵناز قەدیم خانی لە ژێر لێپرسینەوەدایە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو نەزانراوە.

گوڵناز قەدیم خانی مامۆستای بە ئەزموون و خاوەن پێشینەی ناحییەی یەکی شاری سنەیە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: