کۆلبەرێک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:
دووشەممە، ۲۶ گوڵانی ۲۷۲۲ی کوردی، جەمال ساڵحی تەمەن ۳۶ ساڵ، خەڵکی گوندی “شەشە”ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەكان، جەمال ساڵحی لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری “بەروێشكانی ” بە تەقەی راستەوخۆی سەربازانی حکوومەتی ئێران کراوەتە ئامانج و تەقەی لێكراوە و بە سەختی بریندار بووە.

شایەنی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ سەنتەری پزیشکی گواستراوەتەوە.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: