دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

هاوڵاتتیەک بە ناوی یووسف سکری دانیشتووی جڵدیان سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە کە یووسف سکری لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای هەوڵی زۆری بنەماڵەکەی، بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی، ئەنجامیان دەست نەکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *