ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 24ی گولانی 2722ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران 5 ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی سنە و کەڵاتەرزان بۆ ئەو دەزگا ئەمنییە بانگهێشت و لێپرسینەوە لێیان دەکات.
ناسنامەی ئەو مامۆستایانە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەکوو سەڵاح حاجی میرزایی و مەجید کەریمی محەمەدڕەزا مورادی و کورۆش عیزەتی ئەمینی و نەسرین کەریمی دەستنیشانکراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پێنج مامۆستایە بۆ ماوەی 6 کاتژمێر لەپەیوەندی بەچالاکییەکانی یەکێتی مامۆستایان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
ع.س