مەسعود نیک خا، چالاکوانی یەکێتی مامۆستایانی مەریوان جارێکی تر دەستبەسەرکرایەوە

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 21ی گوڵانی 2722ی کوردی، مەسعود نیک خا، چالاکوانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەریوان دووبارە دەستبەسەرکرایەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە کاتژمێر 00:30 دوای نیوەشەو، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایەی شاری مەریوان و دووبارە دەستبەسەریان کردووە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان، ماڵی ئەم چالاکوانە فەرهەنگییەیان پشکنیوە و تەلەفۆنی ئەندامانی بنەماڵەکەیان زەوت کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە 20ی گوڵان، پاش یازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن بە بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ناڕەزاییەکانی دژ بە نادادپەروەری و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و چالاکی سەندیکاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستبەسەر و ئەشکەنجەیان دەکا.


لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی مامۆستایان دا، ئیسکەندەر لوتفی، شەعبان محەمەدی و مەسعود نیکخا، سێ چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان لە مەریوان هێشتا لە ژێر چاودێری و دەستبەسەری هێزە ئەمنییەکانی ئێراندان.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: