پەڕینەوەی( بێتاوان ناسرانی)حەبیب مەلەکی نیا پاش ئاگرتێبەردانی کچەکەی

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستمان گەیشتوون، حوکمی دادگای باوکی فائیزە مەلەکی نیا ئەو کچەی بە ٨٥٪ سووتان و کێمەوە گیانی خۆی لە دەست دابوو، دەرچوو، ناوبراو بێتاوان ناسر.

شیاوی باسە کە حەبیب مەلەکی نیا بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی کچەکەی کە سەرەتا چەندد ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و بێتاوان ناسرا.

جێی سەرنجە کە سەرەتا مژاری سووتاندنی فائیزە مەلەکی نیا لە لایەن پزیشکەکەیەوە بڵاوکرابوویەوە و دژکردەوەی زۆری لێکەوتبوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *